سورەت 28 · جوزء 20

سورة القصص · 28:3

نَتْلُو عَلَيْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَىٰ وَفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی موسا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری).

تەفسیر

ھەندێک لە ھەواڵی موسا و فیرعەونت بە ڕاستی و دروستی بەسەردا دەخوێنینەوە، کەھیچ گومان و دوو دڵی تێدا نییە بۆ گەلی باوەڕدار، چونکە ئەوان سوود وەردەگرن لەوەی لە قورئاندا ھاتووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە