سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:81

وَمَا أَنْتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَنْ ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِنْ تُسْمِعُ إِلَّا مَنْ يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ مُسْلِمُونَ

هه‌وره‌ها تۆ ناتوانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت ‎ (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه‌) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن (له قورئان و بوونه‌وه‌ردا) چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن.

تەفسیر

وە تۆ ناتوانیت ھیدایەتی ئەوانە بدەیت کە چاوەکانیان لە ئاست بینینی ھەق کوێرن و دەریان بھێنێت لەگومڕاییەکەیان، جا لەبەر ئەوە دڵتەنگ مەبە لێیان و خۆت ماندوو مەکە، بانگەوازەکەت تەنھا ئەوانە دەیبیستن کە باوەڕیان ھێناوە بە ئایەت و نیشانەکانمان، وە ملکەچی فەرمانەکانی ئێمەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة النمل 27:81 · Tlawati