سورەت 27 · جوزء 20

سورة النمل · 27:80

إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ

بێگومان تۆ ناتوانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان ده‌ده‌ن).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - تۆ ناتوانیت وابکەیت مردووەکان بانگەوازەکەت ببیستن و ناتوانیت بیخەیتە ناو دڵیانەوە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕیەوە دڵەکانیان مردووە، وە ناتوانیت وابکەیت کەڕەکان بانگەوازەکەت ببیستن، چونکە ئەوانە خواى گەورە گوێیانی کەڕ کردووە لەئاست بیستنی هەق و ڕاستی، بەتایبەت کاتێک گەڕانەوە و ڕوویان لێ وەرگێڕایت (بەدەستی خۆیان بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە