سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:8

فَلَمَّا جَاءَهَا نُودِيَ أَنْ بُورِكَ مَنْ فِي النَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

جا کاتێک گه‌یشته لای ئه‌وه‌ی به ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیه‌کی بێ وێنه‌یه‌) بانگی لێکرا: پیرۆزه ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پاڵ ئاگره‌که‌دایه و ئه‌و فریشتانه‌ش که له‌جێی ئاگره تایبه‌تیه‌که‌دا هه‌ن، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوایه‌، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌.

تەفسیر

کاتێک موسا گەیشتە ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێبوو، اللە تەعالا بانگی لێکرد، پیرۆز کرا ئەو کەسەی لای ئاگرەکەدایە، وە ئەو فریشتانەیش لە دەورەی ئاگرەکەدان، پاکوبێگەردە پەروەردگاری جیھانیان لەھەموو ئەو سیفەتە ناشایستانەی گومڕاکان وەسفی ئەوی پێدەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە