سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:7

إِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهْلِهِ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا سَآتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ آتِيكُمْ بِشِهَابٍ قَبَسٍ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ

یادیان بهێنه‌، کاتێک موسا (له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر) به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: (ئێوه لێره‌دا بمێننه‌وه‌) به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه و دڵم پێی خۆشه‌، له‌وێوه هه‌واڵێکتان بۆ ده‌هێنم، یان سه‌لکه بزوتێکتان بۆ ده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتانی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە کاتێک موسا بەخێزانی وت: من ئاگرێکم بەدی کرد، دەڕۆم ھەواڵێکتان بۆ دەھێنم بزانم کێ کردویەتیەوە، تاوەکو ڕێگامان پیشان بدات، یان چڵۆسکێکتان بۆ بھێنم تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە