سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:19

فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِنْ قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ

سوله‌یمان (که گوێی له هاواری مێرووله‌که بوو) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێکه‌نی به هاوارو قسه‌که‌ی، بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه‌، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته‌، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه‌.

تەفسیر

کاتێک سولەیمان گوێی لە وتەی مێروولەکە بوو زەردەخەنەیەکی کرد و پێکەنی، وە لە پەروەردگاری پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم سەرکەوتووم بکە و ئیلھامم پێ ببەخشە کە شوکر و سوپاسی نیعمەت و بەخششەکانت بکەم ئەو نیعمەت و بەخششانەی ڕشتووتە بەسەر خۆم و باوکمدا، وە سەرکەوتووم بکە کار و کردەوەیەکی چاکەی وابکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت ، وە بە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە