سورەت 27 · جوزء 19

سورة النمل · 27:18

حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

هه‌تا گه‌یشته دۆڵی مێرووله‌، مێرووله مێچکه‌یه‌ک (هاواری کرد و) وتی: ئه‌های مێرووله‌ینه‌، بچنه ماڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانی پێشێلتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ستتان پێناکه‌ن.

تەفسیر

بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن ھەتا گەیشتنە سەر شیوی مێروولە (جێگایەکە لە شام) یەکێک لە مێروولەکان وتی: ئەی مێروولەکان بچنە ماڵەکانی خۆتانەوە، نەوەک سولەیمان و سەربازەکانی نەزانن و پێتان پێدا بنێن و بتانشێلن ، چونكە ئەگەر پێتان بزانن پێتان پێدا نانێن .

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە