سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:40

أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ۚ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ۗ وَمَنْ لَمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِنْ نُورٍ

یاخود (کرده‌وه‌یان) وه‌ك چه‌نده‌ها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێکی تاریك دایگرتبێت، تاریکاییه‌کان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن، کاتێك که ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریکه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریکی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت.

تەفسیر

یان کار و کردەوەی بێباوەڕان وەک چەند تاریکیەک وایە لەناو دەریایەکی قووڵدا، شەپۆل لەسەر شەپۆل دایپۆشێت، لەسەروو ئەویشەوە ھەورێکی ڕەشی باراناوی چڕ و پڕ ھەبێت نەھێڵێت بەھۆی ئەستێرەکانەوە ڕێگا دەربکات، تاریکیەکان ھەندێکیان لەسەر ھەندێکی ترن، کەسێک کەوتبێتە ناو ئەم تاریکیانەوە ئەگەر دەستی بھێنیتە دەرەوە نزیکە لەتاو ئەو ھەمووە تاریکیانە دەستی خۆی نەبینێت، بەھەمان شێوە بێباوەڕیش وایە ، جا تاریکییەکانی ھاوبەشدانان و نەزانین و گومان و دوودڵی و گومڕایی و مۆرنان بەسەر دڵیدا ھەمووی لەسەر یەک کەڵەکە بوون بەسەریدا، ھەر کەسێک اللە تەعالا ڕووناکی پێ نەبەخشێت و ھیدایەتی نەدات و لە گومڕایی رزگاری نەکات و فێری زانستی ناو کتێبەکەی نەکات، ئەوا ھیچ کەسێکی تر نییە ڕێگای ڕاستی پیشان بدات و ڕێنومایی کاری بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە