سورەت 24 · جوزء 18
سورة النور · 24:39
وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِنْدَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ ۗ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ
ئهوانهی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته بهر کردهوهکانیان وهك تراویلکهو سهرابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداتهوه کهسێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (بهتاڵوکه بۆی بچێت)، ههتا کاتێك گهیشته لای دهبینێت هیچ نیه، ئهوسا (کاتێك بهخۆی دهزانێت ژیانی کۆتایهو قیامهت بهرپا بووه) خوایش ئامادهیه لهلایدا به گوێرهی کردهوهی موحاسهبهی دهکات و لێی دهپرسێتهوه، خوایش به خێرایی لێ پرسینهوه ئهنجام دهدات.
تەفسیر
وە ئەوانەیش بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، لە بەرانبەر کار و کردەوەکانیان ھیچ پاداشتێکیان نییە، وەک سەراب و تراوێلکە وایە کە لە شوێنێکی نزمی زەوییەوە کەسی تینوو لە دوورەوە وادەزانێت ئاوە، وە دەڕوات بۆ لای تا کاتێک دەگاتە لای و دەوەستێت ھیچ شتێک نابینێت، بەھەمان شێوە کەسی بێباوەڕیش وادەزانێت کار و کردەوەکانی سوودی پێ دەگەینێت، تا ئەو کاتەی دەمرێت و پاشانیش لە ڕۆژی دواییدا کاتێک زیندوو دەکرێتەوە ھیچ پاداشتێکی ئەو کردەوانەی نابینێتەوە، وە لەپێشییەوە پەروەردگاری دەبینێت کە حساب و لێپرسینەوەی کردەوەکانی بەتەواوی لەگەڵدا دەکات، وە اللە تەعالا بەپەلە و خێرا لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە