سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:36

فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَنْ تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ

ئه‌و نووره‌ش ده‌ستده‌که‌وێت له چه‌ند ماڵێکدا (که مزگه‌وته‌کانن) خوا فه‌رمانیداوه که دروست بکرێن و به‌رز بکرێنه‌وه و ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت (نوێژو قورئان و وانه‌ی ئاینی تیادا ئه‌نجام بدرێت)و ستایش و ته‌سبیحاتی تیادا بکرێت له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا.

تەفسیر

ئەم چرا ڕووناکە پرشنگدارە لەو مزگەوتانەدا دابگرسێت و ڕووناک بکرێتەوە کە اللە تەعالا مۆڵەتی داوە و فەرمانی کردووە کە پلە و پایەیان بەرز و بڵندن، وە ناوی ئەویان تێدا دەھێنرێت، بە بانگدان و زیکر و نوێژ، وە لەبەر ڕەزامەندی ئەو لە بەیانیان و ئێواراندا نوێژیان تێدا ئەنجام دەدرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە