سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:21

۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ وَمَنْ يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ۚ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ مَا زَكَىٰ مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ أَبَدًا وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه و پیلانه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، هه‌رکه‌س شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه‌و پیلانی شه‌یتان بکه‌وێت زه‌ره‌ر ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه فه‌رمان به کارو کرده‌وه‌ی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی ده‌کات، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوا نه‌بوایه له‌سه‌رتان ئه‌وه هه‌رگیز که‌ستان پاك و پوخته‌و ڕزگار نه‌ده‌بوون (له‌ده‌ست بوختانچیه‌کان، یاخود به ته‌وبه پاك نه‌ده‌بوونه‌وه‌) به‌ڵام خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت و شایسته بێت، پاکو پوخته‌ی ده‌کات و له گوناهه‌کانی ده‌بورێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌رو زانایه (به ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان و به نیه‌تی دڵ و ده‌روونتان).

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کارو کردەوە بە شەریعەتەکەی ئەکەن، شوێن ھەنگاو و ڕێگا و ڕێچکەکانی شەیتان مەکەون، بەوەی ناھەق و بەتاڵ و پڕوپووچ ئەڕازێنێتەوە بۆتان، ھەر کەسێک شوێن ھەنگاو و ڕێگا و ڕێچکەکانی بکەوێت ئەوا بێگومان ئەو فەرمان دەکات بەکار و کردەوە و گوفتاری زۆر ناشیرین و ناشایستە، وە ئەوەشی شەرع ڕێگری لێدەکات، - ئەی باوەڕداران - خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە ئەوا ھەرگیز بە تەوبەکردن پاکی نەدەکردنەوە لە گوناھ و تاوان، بەڵام اللە تەعالا ھەر کەسێکی بوێت و شیاو بێت بە تەوبەکردن پاکی دەکاتەوە، اللە تەعالا بیسەری گوفتارتانە، وە زانا و ئاگاداریشە بە کاروکردەوەکانتان، وە سزا و پاداشتان دەداتەوە لەسەریان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە