سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:20

وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ وَأَنَّ اللَّهَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ

ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوایی نه‌بوایه له‌سه‌رتان (به‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌ی که هه‌ڵبه‌سترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی به‌ڵایه‌کی سه‌خت ده‌بوون، به‌ڵام دڵنیابن که به ڕاستی خوا به سۆزو میهره‌بانه (زوو تۆڵه ناسێنێت).

تەفسیر

- ئەی ئەوانەی کەوتنە ناو دروستکردنی ئەو تۆمەت و بوھتانەوە بۆ دایکی باوەڕداران- ئەگەر فەزڵ و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، وە ئەو بەسۆز و میھرەبان نەبوایە لە گەڵتاندا ئەوا پەلەی دەکرد لە سزادانتان، بەڵام نەیکرد بۆ ئەوەی تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە