سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:16

وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُمْ مَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَانَكَ هَٰذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ

ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه‌: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه‌).

تەفسیر

لەبەر چی کاتێک گوێتان لەو تۆمەت و بوھتانە بوو نەتانووت: بۆمان شیاو نییە قسەیەکی خراپی لەو شێوەیە بکەین، پاکوبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، ئەم تۆمەت و بوھتانەی دایانە پاڵ دایکی باوەڕداران دۆریەکی زۆر گەورە و ناقۆڵایە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە