سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:15

إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُمْ مَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمٌ

ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماو ده‌م قسه له زمانی یه‌کتر وه‌رده‌گرن (بێ لێکدانه‌وه‌)، کاتێك به زارتان شتێك ده‌ڵێن که هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نیه‌، ئێوه واده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێکی ساده‌و ئاسانه‌؟ له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه‌.

تەفسیر

کاتێک ئەم درۆ و بوھتانەتان لە زمانی یەکتر وەردەگرن، وە دەما و دەم بۆ یەکتری دەگوێزنەوە لەگەڵ ئەوەی کە بەتاڵ و پڕ و پووچیش بوو، وە ھیچ زانیاریشتان نەبوو لە بارەیەوە، واتان دەزانی کارێکی سووک و ئاسانە، لە کاتێکدا ئەو تۆمەت و بوھتانە لای اللە تەعالا زۆر گەورە بوو، چونکە درۆیەکی زۆر گەورە بوو، وە کەسێکی بێ گوناھیش تۆمەتبارکرا بە زینا و داوێن پیسی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە