سورەت 24 · جوزء 18
سورة النور · 24:11
إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَكُمْ ۖ بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۚ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ مَا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ ۚ وَالَّذِي تَوَلَّىٰ كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ
(لێره‌وه قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوختانه ده‌دوێت که بۆ حه‌زره‌تی عائیشه له لایه‌ن دوو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانه‌وه‌و تێفکران ده‌یانوته‌وه). بێگومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وامه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕو خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا بێته‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه)، بێگومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچیانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌و هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره بۆی ئاماده‌یه.
تەفسیر
بێگومان ئەوانەی تۆمەتەکەیان دروستکرد (ئەو تۆمەتەی بۆ دایکی باوەڕدارانیان کرد _اللە لێ ڕازی بێت_ گوایە داوێن پیسی کرد بێت) کۆمەڵیک کەس بوون لە خۆتان لە باوەڕداران، بۆیە - ئەی ئیمانداران - واگومان نەبەن ئەو تۆمەتەی دروستیان کرد شەڕ و خراپە بۆتان، وانییە بەڵکو خێر و چاکەیە بۆتان، خێرە بۆتان پاداشتان لای اللە تەعالا بۆ دەنوسرێت، وە دەبێتە ھۆی پاڵفتەکردنی ڕیزی باوەڕداران، ھەرکەسێک لەدروستکردنی ئەو تۆمەتەدا بەشدار بووبێت بە ئەندازەی ھەوڵ و کۆششی لەو تاوانەدا سزا و تۆڵەی وەردەگرێت، وە ئەو کەسەش کەبەشی گەورەی بوھتانەکەی گرتە ئەستۆ (عەبدوڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول) بوو، لەبەر ئەوەی لەسەرتاوە دەستی کرد بەدروستکردنی بوھتانەکە و بڵاوە پێکردنی، ئەم پیاوە سزایەکی سەختی گەورەی بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە