سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:10

وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ وَأَنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ

خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خواو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و نه‌بێت له‌سه‌رتان (تووشی کێشه‌ی زۆر ده‌بن) به ڕاستی خوا ته‌وبه وه‌رگرو دانایه (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بکه‌ن).

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - ئەگەر فەزڵ و بەزەیی و میھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، وە تەوبەی تەوبەکارانی وەرنەگرتایە، وە دانا و کاربەجێ و حەکیم نەبوایە لەبڕیار و بەڕێوەبردنی و شەریعەتەکەیدا، ئەوا پەلەی دەکرد لە سزادانی گوناھ و تاوانەکانتان، وە پەردەی ھەڵدەماڵی لەسەر خراپەکانتان و سووک و ڕیسوای دەکردن لەناو خەڵکیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە