سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:99

حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ

(خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا...

تەفسیر

تا ئەو کاتەی مردن یەخە بەیەکێک لەو بتەپەرست و موشریکانە دەگرێت، وە بەچاوی خۆی ئەو سزایە دەبینێت دائەبەزێتە سەری و ئەحواڵی دواڕۆژی بۆ ئاشکرا دەبێت، پەشیمانی دایئەگرێت بۆ ئەو تەمەنەی لەدەستی چووە، وە بۆ ئەو کەمتەرخەمییەی لەبەرامبەر اللە تەعالای کردی، ئەڵێت: ئەی پەروەردگارم جارێکی تر بمگێڕەرەوە بۆ ژیانی دونیا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە