سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:100

لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ

به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه‌، شتی وا مه‌حاڵه‌، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت.

تەفسیر

بۆ ئەوەی ئەگەر گەڕامەوە بۆ ئەوێ کار و کردەوەی چاکە بکەم، اللە تەعالایش دەفەرموێت: نەخێر ھەرگیز ئەوەی داوای دەکەیت نایەتەدی، بەڵکو ئەوە تەنھا وشە و قسەیەکە ئەو دەیڵێت، چونکە ئەگەر بیشگەڕێنرێنەوە بۆ ژیانی دونیا خاوەنی وەفا و بەڵێنی خۆیان نابن، ھەروەک جاران خەریکی بێباوەڕی و گوناھ و تاوان دەبن، ئەوانەی دەمرن تا ڕۆژی زیندووبوونەوە لەو بەربەستەی نێوان ژیانی دونیا و ژیانی دواڕۆژدا دەمێننەوە، وە ناگەڕێنەوە بۆ دونیا و دەرچوونیان نییە لەو جێگە تاوەکو ئەوەی لە کیسیان چووە ئەنجامی بدەن، وە ئەوەی خراپیان کردووە چاکی بکەنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە