سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:117

وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ

ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نیه‌، ئه‌وه به ڕاستی حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومان بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناسان سه‌رفراز نابن.

تەفسیر

ھەر کەسێک لەگەڵ اللە تەعالادا ھاوار بکاتە پەرستراوێکی تر، کە شایستەی پەرستن نەبێت (ئەمەش بەشی ھەموو پەرستراوێکە جگە لە اللە)، ئەوە بێگومان سزای ئەو کارە خراپەی لای پەروەردگاریەتی (سبحانە وتعالی)، ئەو تۆڵە و سزای ئەو کارەی لێ دەسێنێت، بە دڵنیاییەوە بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا سەرفراز نابن و ڕزگاریان نابێت لەسزای سەختی ئەو ڕۆژە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە