سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:116

فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ

به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته‌، خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدارو به‌ڕێزه‌.

تەفسیر

پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا، پاشا و خاوەنی دونیا و دواڕۆژ کە بە ویستی خۆی ھەڵسوکەوت بە بەدیھێنراوەکانیەوە دەکات، ھەر خۆی ھەق و ڕاستە، وە بەڵێن و گوفتاری ڕاست و دروستن، ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لەو، ئەو پەروەردگاری عەرشی بەرز و پیرۆزە کە گەورەترین مەخلوق و بەدیھێنراوی اللە تەعالایە، ھەر کەسێک پەروەردگاری گەورەترین بەدیھێنراو بێت بێگومان پەروەردگاری ھەموو شتێکیشە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە