سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:110

فَاتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّىٰ أَنْسَوْكُمْ ذِكْرِي وَكُنْتُمْ مِنْهُمْ تَضْحَكُونَ

که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك یادی منیان له بیر بردنه‌وه‌و ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین.

تەفسیر

ئەی بێباوەڕان کەچی ئێوە ئەو باوەڕدارانەی لەپەروەردگاریان دەپاڕانەوە گاڵتەتان پێدەکردن، ھێندە خەریک بوون بەڕابواردن و گاڵتەکردن بەوانەوە زیکر و یادی من (اللە) تان لەبیر چووەوە، ئێوە گاڵتەتان بەوان دەکرد و بەوان پێدەکەنین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە