سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:109

إِنَّهُ كَانَ فَرِيقٌ مِنْ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ

چونکه به ڕاستی کاتی خۆی ده‌سته‌یه‌ك له به‌نده ئیمانداره‌کانم ده‌یانوت؛ په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه‌، ده‌، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت.

تەفسیر

بە دڵنیاییەوە لە دونیادا دەستەیەك لە بەندەکانم ئەوانەی باوەڕیان پێ ھێنابووم دەیانووت: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان بەتۆ ھێنا، دەی تۆیش لە گوناھەکانمان خۆشبە، وە بەڕەحم و میھرەبانی خۆت ڕەحممان پێ بکە و میھرەبانبە لە گەڵماندا، چونکە تۆ چاکترین میھرەبانانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە