سورەت 22 · جوزء 17
سورة الحج · 22:78
وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ ۚ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ۚ مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ وَفِي هَٰذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ ۖ فَنِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیوه، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه.
تەفسیر
لەڕێگای اللە تەعالادا جیھاد بکەن و تێ‌بکۆشن بە جیھاد و تێکۆشانێکی ڕاست و دروست لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ھەر ئەو ئێوەی ھەڵبژاردووە بۆ ھەڵگرتنی ئاینەکەی خۆی، وە ئاینەکەیشی بۆ ئاسان کردوون و ھیچ ناڕەحەتی و گرانی و قورسییەکی تێدا نییە، ئەم ئوممەتە پاکە ئوممەتی باوکتان ئیبراھیمە (سەلامی خوای لێ بێت)، وە بەدڵنیاییەوە لە کتێب و پەڕاوە ئاسمانییەکانی پێشوو و قورئانیشدا ناوی ناون موسڵمان، تاوەکو پێغەمبەر ببێت بە شاھید بەسەرتانەوە ئەوەی فەرمانی پێکراوە پێتان بگەیەنێت پێی گەیاندوون، وە بۆ ئەوەیش ئێوە ببن بە شاھید بەسەر ئوممەتانی پێشووەوە کە پێغەمبەرەکانیان پەیامەکەی اللە تەعالایان پێگەیاندن، کەوابێت شوکر و سوپاسی اللە بکەن لەسەر ئەم نیعمەت و بەخششانەی، ئەویش بەجوانترین شێوە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە پەنا ببەن بۆ اللە تەعالا و پشتی پێ ببەستن لە ھەموو کاروبارێکتاندا، بێگومان ئەو باشترین پشتیوانە بۆ کەسانێک لە باوەڕداران ئەویان کردبێت بەپشت و پەنای خۆیان، وە باشترین یارمەتیدەریشە بۆ کەسانێک داوای یارمەتی و کۆمەکیان لەو کردبێت، کەوابێت پشتی پێ ببەستن بۆ ئەوەی پشتیوانتان بێت، وە داوای یارمەتی وسەرخستنی لێ بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات و سەرتان بخات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە