سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:77

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه كڕنووش و سو‌ژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن) و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن...

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بەپێی شەریعەتەکەی ئەو ھەڵسوکەوتتان کردووە، کڕنوش و سوژدە تەنھا بۆ اللە تەعالا ببەن لە نوێژەکانتاندا، وە کاری چاکە ئەنجام بدەن لە خێر و صەدەقە کردن و بەجێھێنانی صیلەی ڕەحم -پەیوەندی خزمایەتی-، بە ئومێدی ئەوەی سەرفرازی دواڕۆژ ببن و ڕزگار بن لەمەترسییەکانی ڕۆژی قیامەت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە