سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:68

وَإِنْ جَادَلُوكَ فَقُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌ن (ئه‌وه تۆ موجاده‌له مه‌که به‌ڵکو) بڵێ: خوا خۆی چاك زانایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

تەفسیر

ئەگەر ئەوانە نەھاتنە سەر ڕێگای ڕاست و دەمەقاڵی و موجادەلەیان لەگەڵدا کردیت دوای دەرکەوتنی بەڵگە و نیشانەکان، ئەوا ھەواڵەی لای زاتی اللەیان بکە و ھەڕەشەیان لێ بکە و پێیان بڵێ: اللە ئاگاداری ھەموو ئەو کار و کردەوانەیە ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێک لەکار و کردەوتانی لانھێنی و شاراوە نییە، وە تۆڵە و پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە