سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:67

لِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنْسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ ۚ وَادْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًى مُسْتَقِيمٍ

بۆ هه‌ر میلله‌تێك به‌رنامه و پرۆگرامێکمان دیاری کردووه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن (به‌گوێره‌ی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شمان ناردووه بۆ هه‌تا هه‌تایی) که‌واته با خاوه‌ن ئایینه‌کانی تر نه‌که‌ینه کێشه و ئاژاوه له‌گه‌ڵتدا له‌باره‌ی ئه‌م ئایینه‌وه‌، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام به‌نگه‌وازی خه‌ڵکی بکه بۆ لای په‌روه‌ردگارت چونکه به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و هیدایه‌تێکی ڕاست و دروستیت.

تەفسیر

بۆ ھەریەک لە ئوممەتانی پێشووتر شەریعەت و یاسایەکمان دانان، کە ئەوان کاریان پێدەکرد، - ئەی پێغەمبەر - ھیچ کەس لە بتپەرست و موشریکەکان و خاوەن ئاینەکانی تر مافی ئەوەیان نییە ململانێ و کێشمە کێشت لەگەڵدا دروست بکەن لەسەر شەریعەتەکەت، چونکە تۆ لە پێشتری بۆ ھەق و ڕاستی لەوان، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوان خەڵکانی ناھەق و باتڵن، کەوابێت - ئەی پێغەمبەر - بانگەوازی خەڵکی بکە بۆ ئەوەی خەڵکی بەتاکو تەنھایی اللە تەعالا بپەرستن، بێگومان تۆ لەسەر ڕێباز و ڕێگایەکی ھەق و ڕاستیت، کە ھیچ خوار و خێچیەکی تێدا نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە