سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:47

وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ

خوانه‌ناسان په‌له‌ت لێده‌که‌ن که ئه‌و سزایه زوو یه‌خه‌یان پێ بگرێت، بێگومان هه‌رگیز خوا له به‌ڵێنی خۆی لانادات (له‌سه‌ر داخوازی نه‌فامان پاش و پێشی ناخات، چونکه کات و زه‌مان بایه‌خی نیه لای خوا) به‌ڕاستی ڕۆژێك له‌لای ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت وه‌كو هه‌زار ساڵ وایه له‌وه‌ی که ده‌یژمێرن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - گەل و ھۆزەکەت پەلەت لێ ئەکەن بۆ ئەوەی لە دونیا خێرا پەروەردگار سزایان بدات (ئەمەش وەک گاڵتە پێکردن بە پێغەمبەریان دەووت)، وە سزاکەی تریشیان بۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی دوایی، کاتێک بەو دوو سزایە ترسێنران، وە ئەوەش بزانە اللە تەعالا بەڵێنی خۆی دەباتە سەر و بێ بەڵێنی ناکات تێیدا، پەلەی ھاتنی سزایان بوو، اللە تەعالا لە ڕۆژی بەدردا بۆی ناردن و شکستی پێھێنان، وە بێگومان سزای ڕۆژێک لە دواڕۆژدا ھێندە سەخت و ناڕەحەتە وەک سزای ھەزار ساڵی دونیا وایە لەو ساڵانەی کە ئێوە دەیژمێرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە