سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:46

أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَٰكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ

ئایا ئه‌وانه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕۆشتوون به‌دڵ و ده‌روونێکی هۆشیاره‌وه تا بیرێك بکه‌نه‌وه‌... (کوان: خه‌ڵکانی ڕابوردوو؟ ئه‌و شارانه بۆ کاولکران؟ کێ ئێمه‌ی دروست کردووه‌؟ ئامانج له ژیان چیه‌؟؟) یان خاوه‌نی گوێ و ده‌زگای بیستن نه‌بوون به‌سه‌رهاته‌کانیان ببستن و لێکی بده‌نه‌وه‌، جا وه‌نه‌بێت چاوان کوێر بووبێت، به‌ڵکو ئه‌و دڵانه کوێر ده‌بن که وان له سینه‌کاندا (چونکه هه‌ر ڕواڵه‌ت ده‌بینن و ناوه‌ڕۆك لێك ناده‌نه‌وه‌).

تەفسیر

ئایا ئەوانەی پێغەمبەریان بە درۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، نەگەڕاون بەسەر زەویدا، تاوەکو بەچاوی خۆیان شوێنەواری ئەو گوند و شارە خاپوورکراوانە ببینن، بە ژیری خۆیان بیری لێ بکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، وە چیرۆکی ئەوانیان گوێ لێ بووبێت تاپەندی لێ وەربگرن، بێگومان کوێری و نابینایی کوێری و نابینایی چاوەکان نییە، بەڵکو کوێری و نابینایی فەوتێنەر کوێری و نابینایی ئەو دڵانەیە لەناو سینەدان، کاتێک ئەو دڵانە کوێر دەبنەوە ئیتر خاوەنەکانیان پەند و ئامۆژگاری لە ھیچ شتێک وەرناگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە