سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:40

الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا ۗ وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ

ئه‌وانه‌ی که به‌ناحه‌ق له وڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر کران (ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو) که ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارمان (ألله‌) یه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی نه‌دا به‌یه‌کداو حه‌ق دژی به‌تاڵ نه‌وه‌ستێت، هه‌رچی شوێنی خواپه‌رستی جووله‌که و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه و کڵێساو که‌نیسه‌، هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که‌ناوی خوای زۆر تێدا ده‌برێت، هه‌مووی کاول ده‌کرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگیری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌واڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته‌.

تەفسیر

ئەوانەی بە زوڵم و ستەم بێباوەڕان لە ماڵ و زێدو وڵاتی خۆیان بێ بوونی ھیچ تاوانێک دەریانکردن، ئەوە نەبێت دەیانووت: پەروەردگاری ئێمە (اللە)یە، جگە ئەو ھیچ پەروەردگارێکمان نییە، ئەگەر اللە تەعالا جەنگ و کوشتاری ڕێ پێنەدایە بۆ پێغەمبەران و باوەڕداران دژ بە دوژمنەکانیان ئەوا دەست درێژیان دەکردە سەر پەرستگاکان و دێر و پەرستگای گۆشەگیران و کەنیسەی گاورەکان و پەرستگای جولەکەکان و مزگەوتی موسڵمانان کە بۆ نوێژکردن دروست کراوون دەیانڕوخاندن، ئەو مزگەوتانەی کە موسڵمانان یاد و زیکری (اللە) ی بە زۆری تێدا دەکەن، بێگومان اللە تەعالا یارمەتی ئەو کەسە دەدات و سەری دەخات کەیارمەتی پێغەمبەرەکەی و ئاینەکەی دەدەن، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەھێزە بۆ سەرخستنی ئەو کەسەی کە ئاینەکەی سەردەخات، وە زاڵ و بەدەسەڵاتیشە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بە سەریدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە