سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:39

أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ

مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێده‌گێرن، که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت...

تەفسیر

اللە تەعالا مۆڵەتیدا بە باوەڕداران کە لەگەڵ بتپەرست و موشریکەکاندا بجەنگن، دوای ئەوە دووچار و ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمی دوژمنەکانیان بوونەوە، وە بێگومان (اللە جل جلالە) بەدەسەڵاتە بەبێ جەنگ و کوشتاریش باوەڕداران سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەڵام حیکمەت و دانایی ئەو وایە کە باوەڕداران بە جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕاندا تاقی بکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە