سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:97

قَالَ فَاذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَنْ تَقُولَ لَا مِسَاسَ ۖ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًا لَنْ تُخْلَفَهُ ۖ وَانْظُرْ إِلَىٰ إِلَٰهِكَ الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا ۖ لَنُحَرِّقَنَّهُ ثُمَّ لَنَنْسِفَنَّهُ فِي الْيَمِّ نَسْفًا

(موسا به سامیری) وت: ده‌بڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هه‌ر که‌سێک نزیکت که‌وته‌وه ده‌بێت) بڵێیت: به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن نی یه (دیاره که ده‌ست هه‌رکه‌سی به‌ربکه‌وتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووه‌)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوه‌، که هه‌رگیز ناتوانیت لێی ده‌رباز ببیت، سه‌رنجی خواکه‌شت بده که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕایته‌وه و ده‌تپه‌رست، ده‌بێت بیسوتێنین و هه‌لا هه‌لای بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو ده‌ریاوه‌.

تەفسیر

موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە سامری وت: بڕۆ لێرە مەمێنە، وە دوور بکەوەرەوە، تا ماویت لە ژیاندا ھەر کەسێک لێت نزیک بویەوە بڵێیت: نزیکم مەبەرەوە و دەستم لێمەدە و دەستت لێنادەم، وەک کەسیکی گول تاماویت بە زەلیلی و زەبوونی بژیت، وە دڵنیاشبە لە ڕۆژی قیامەتدا وادەیەکت ھەیە کە خوای گەورە لێپریسنەوەت لەگەڵدا دەکات و تۆڵە و سزای ئەو کارەیشت وەردەگرێتەوە، وە خوای گەورەیش بەڵێنی خۆی جێ بەجێ دەکات، ئێستاش تەماشای ئەو گوێرەکەیە بکە کە کردبووت بەخوای خۆت و جگە لە (اللە) و دەتپەرست، بێگومان ئاگری تێبەردەدەین تاوەکو دەتوێتەوە، پاشان خۆڵەکەی بەرت و بڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە