سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:96

قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِنْ أَثَرِ الرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي

سامیری وتی: ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وان نه‌یانبینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت و فڕێمدایه ناو په‌یکه‌ره‌که‌وه‌، به‌و شێوه‌یه نه‌فسی به‌دکردارم ئه‌و کاره‌ی پێکردم (یاخود ده‌گونجێت سامیری درۆ بکات، تا خۆی له خه‌شمی حه‌زره‌تی موسا ڕزگار بکات و جادوویه‌کی ئه‌نجام دابێت).

تەفسیر

سامری بە موسای وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەوەی من بینیم ئەوان نەیانبینی، بێگومان من جوبرەئیلم بینی بە سواری ئەسپێکەوە، مشتێک لە خۆڵی جێ سمی ئەسپەکەیم ھەڵگرت و پرژاندم بەسەر ئەو زێر و زیوە تواوەی کە لەشێوەی گوێرەکە بوو، ئیتر پەیکەری ئەو گوێرەکەی لێ دروست بوو کە وەک مانگا دەیبۆڕاند، ھەر بەو شێوەیە نەفس و دەروونم ئەوەی لاشیرین کردم کە ئەنجاممدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە