سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:72

قَالُوا لَنْ نُؤْثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَاءَنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالَّذِي فَطَرَنَا ۖ فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ ۖ إِنَّمَا تَقْضِي هَٰذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا

(جادووگه‌رانی تاوێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه‌) وتیان: هه‌رگیز تازه باوی تۆ ناده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه و نیشانانه‌دا که بۆمان هه‌تووه سوێند به‌و که‌سه‌ی که دروستی کردووین، چیت له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده و درێغی مه‌که‌، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر ده‌توانیت ژیانی ئه‌م دنیایه‌مان لێ زه‌وت بکه‌یت.

تەفسیر

جادووگەرەکان وتیان بە فیرعەون: - ئەی فیرعەون - ئێمە تۆ بەسەر ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزە ڕوونانەدا ھەڵنابژێرین، وە ھەرگیز تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر ئەو خوایەی کە بەدیھێناوین، ھەرچییەک ئەکەیت بەرامبەرمان بیکە و درێغی مەکە، ھیچ دەسەڵاتێکت بەسەرماندا نییە لەم دونیایە نەبێت کە کۆتایی دێت و دەفەوتێت، وە ئەوەش بزانە دەسەڵاتەکەی تۆ دەفەوتێت و تیادەچێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە