سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:71

قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَىٰ

فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه هه‌ر ئاوا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م و ڕازی بم؟ به‌ڕاستی دیاره موسا گه‌وره و مامۆستاتانه و هه‌ر ئه‌و فێری جادووگه‌ری کردوون، شه‌رت بێت ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌ڵتانواسم به‌قه‌دی دارخورمادا ئه‌وسا چاک ده‌زانن که کاممان (من، یان خوای موسا) سزامان توندو تیژو به‌رده‌وامه‌!

تەفسیر

فیرعەون نکۆڵی لە باوەڕی جادووگەرەکان کرد و ھەڕەشەی لێکردن و پێی وتن : باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی مۆڵەتی ئەوەتان بدەم ، بەڕاستی موسا سەرگەورەتانە ئەی جادووگەرەکان ئەو جادووی فێرکردوون ھەر بۆیە شوێنی کەوتن، سوێند بێت دەست و قاچەکانتان جیاواز لە یەکتر ببڕم، پاشان لاشەکانتان ھەڵبواسم بەقەدی دار خورمادا تاوەکو دەمرن، بۆ ئەوەی ببن بە پەند و ئامۆژگاری بۆ کەسانی تر، جا ئەو کاتە دەزانن کاممان سزامان سەختر و بەردەوامترە ، من یا خواکەی موسا ؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە