سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:135

قُلْ كُلٌّ مُتَرَبِّصٌ فَتَرَبَّصُوا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَابُ الصِّرَاطِ السَّوِيِّ وَمَنِ اهْتَدَىٰ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هه‌موولایه‌ک چاوه‌ڕوانن، ده ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بن له ئاینده‌دا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە (بەوانەی تۆ بەدرۆ دەزانن) بڵێ: ھەریەک لە ئێمە و ئێوە چاوەڕاونی سزا و پاداشتی خوای گەورە دەکەین، کەوابێت ئێوە چاوەڕوان بن بەدڵنیایی دوای دەزانن کە کێ خاوەنی ڕێگای ڕاستە، وە کێ لە ئێمە و ئێوە ھیدایەت دراوە و ڕێنوێنی کراوە؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە