سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:134

وَلَوْ أَنَّا أَهْلَكْنَاهُمْ بِعَذَابٍ مِنْ قَبْلِهِ لَقَالُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَذِلَّ وَنَخْزَىٰ

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه‌، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا، بۆچی پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین.

تەفسیر

ئەگەر ئێمە پێش لەوەی پێغەمبەرێک بنێرین بۆ لای ئەو بێباوەڕانە و پەڕاوێکیان بۆ دابەزێنین، لەبەر کوفر و بێباوەڕی و نکۆڵی کردنیان سزامان بدانایە و لەناومان ببردنایە، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بڕ و بیانویان دەھێنایەوە بۆ بێباوەڕیەکەیان و دەیانووت: دەبوایە پەروەردگارمان لە دونیادا پێغەمبەرێکی بۆ بناردینایە، تاوەکو باوەڕمان پێ بھێنایە و شوێن بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی بکەوتینایە پێش ئەوەی بەسزای تۆ زەلیل و زەبون وڕیسوا بین؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە