سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:91

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا نُؤْمِنُ بِمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَاءَهُ وَهُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَهُمْ ۗ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنْبِيَاءَ اللَّهِ مِنْ قَبْلُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ

كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه‌، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئێمه ڕه‌وانه‌كراوه و باوه‌ڕ ناهێنن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌كو (ئینجیل و قورئان) له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستی یه‌و به‌ڕاست دانه‌ری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه‌، پێیان بڵێ: ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌كانی خواتان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن به ته‌ورات؟!

تەفسیر

کاتێک بەو جولەکانە بوترێت: باوەڕ بەو ھەق وھیدایەتە بھێنن کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، دەیانووت: ئێمە باوەڕ دەھێنین بەوەی دابەزیووە بۆ سەر پیغەمبەرەکانمان، وە بێباوەڕیشین بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ ئەوەی لەلایەن خوای گەورەوە بۆیان نێررابوو، بێگومان ئەگەر بەھەق باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیوو بوو بۆیان ئەوا باوەڕیان دەھێنا بە قورئان، جا ئەی پێغەمبەر لەوەڵامی ئەوانەدا بڵێ: باشە بۆچی پێشتر پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھێناوە بەوەی بۆتان ھاتووە لە ھەق وڕاستی؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە