سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:90

بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ أَنْ يَكْفُرُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ بَغْيًا أَنْ يُنَزِّلَ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ عَلَىٰ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۖ فَبَاءُوا بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٍ ۚ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ

(ئه‌و جووله‌كانه‌) خۆیان به‌شتێكی ناپه‌سه‌ند فرۆشت (هه‌ڵوێستێكی نادروستیان نواند) كاتێك كافر بوون به‌و قورئانه‌ی خوا ناردوویه‌تی، (له حه‌سوودی)و سه‌ركه‌شیدا (ره‌خنه‌یان گرت و وتیان): بۆچی خوای گه‌وره ده‌رگای فه‌زڵ و لای ڕه‌حمه‌ت ده‌كاته‌وه له هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له به‌نده‌كانی!! ئه‌وسا ئیتر دووچاری یه‌ك له دوای یه‌كی ڕق و خه‌شمی خوا بوون (چونكه وه‌نه‌بێت ته‌نها كافر بوو بن به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به‌قورئان، به‌ڵكو كافربوون به موساو ته‌وراتیش كه داوای شوێنكه‌وتنی محمدیان لێده‌كات)و بۆ كافرو خوانه‌ناسان سزایه‌كی ڕیسواكه‌ر ئاماده‌یه‌.

تەفسیر

ئای بەچی نرخێکی کەم بەختی خۆیان لە باوەڕ بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی فرۆشت، بێباوەڕ بوون بەوەی کە خوای گەورە دایبەزاندبوو، وە بێباوەڕیش بوون بە پێغەمبەرەکەی وبەدرۆیان خستەوە، چونکە حەسوودیان پێ دەبرد لەبەر ئەوەی پێغەمبەرێتی وقورئان دابەزیە سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، جا بۆیە شایانی چەند قات تووڕەی و خەشم وقینی خوای گەورە بوون، بەھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە بەھۆی ئەوەش کە پێشتر دەستکاری تەوراتیان کرد و ماناکانیان گۆڕی، بێگومان بۆ ئەو بێباوەڕانە سزای ڕسواکەر ھەیە لەڕۆژی دواییدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە