سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:68

قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا هِيَ ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا فَارِضٌ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَافْعَلُوا مَا تُؤْمَرُونَ

ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه‌) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه‌؟ موسا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه‌، (ئیتر ئه‌وه‌نده قووڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌رۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن.

تەفسیر

ووتیان بە موسی: داوا لەپەروەردگارت بکە کە بۆمان ڕوون بکاتەوە کە سیفەتی ئەو مانگایە چۆنە کە فەرمانی پێکردووین سەری ببڕین، موسی پێی ووتن: خوای گەورە ئەفەرموێت: دەبێت مانگایەک نەبێت کە تەمەنی زۆر کردبێت وە مانگایەکیش نەبیت کە تەمەنی کەم بێت، بەڵکو لەنێوان ئەو دووانەدا بێت، بۆیە زوو بکەن فەرمانەکەی پەروەردگارتان جێ بەجێ بکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە