سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:67

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُوا بَقَرَةً ۖ قَالُوا أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ موسا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م).

تەفسیر

وە بیری ئەوەش بکەنەوە کە چی ڕوویدا لەنێوان پێشینانی خۆتان موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک پێی ڕاگەیاندن کە خوای گەورە فەرمانی پێکردوون کە مانگایەک (ھەر مانگایەک بێت) سەرببڕن، کەچی لەبری ئەوەی خێرا فەرمانەکەی خوای گەورە جێ بەجێ بکەن، دەستیان کرده سەرسەختی وبەتانەوە ووتیان: ئایا ئەی موسی گاڵتەمان پێدەکەیت؟ موسی یش (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: پەنا دەگرم بەخوای گەورە بەوەی لەو کەسانە بم درۆ بەدەم خواوە بکەم، و گاڵتە بەخەڵکی بکەم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە