سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:45

وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ

(ئێوه هه‌وڵ بده‌ن) پشت ببه‌ستن به‌ئارامگرتن و نوێژكردن (بۆ گه‌یشتن به ئامانج) به‌ڕاستی نوێژ ئه‌ركێكی گه‌وره‌و گرانه‌، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و (باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه‌)...

تەفسیر

داوای یارمەتی وکۆمەکی لەخوای گەورە بکەن لەھەموو کاروبارێکی دونیایی ودینیتاندا بەوەی ئارام بگرن لەسەر ناڕەحەتیەکان ونوێژەکانتان ئەنجام بدەن، کە لە خوای گەورەتان نزیک دەکاتەوە وپەیوەستان دەکات پێوەی، لەبەرامبەریشدا خوای گەورە یارمەتیتان دەدات ودەتانپارێزێت وئەوەی زەرەر وزیانیشە لەسەرتان لادەبات، بێگومان نوێژکردن قورس وگرانە لەسەر کەسانێک نەبێت کە گەردنکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە