سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:44

۞ أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

(كه‌ی ئه‌وه ڕاسته‌) فه‌رمانی چاكه به‌خه‌ڵكی بده‌ن و خۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن؟! له‌كاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ ده‌خوێننه‌وه‌، (ده‌زانن سزای گوفتاری بێ ڕه‌فتار چۆنه‌) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته ناشرینه‌؟!

تەفسیر

چەند ناشرینە فەرمان بە خەڵکی تر بکەن بە باوەڕھێنان وکار وکردەوەی چاکە، بەڵام پشتی لێھەڵکەن وخۆتان لەبیر بچێتەوە، ئێوە تەورات دەخوێننەوە وزانان بەوەی تێیدا ھاتووە لە فەرمان کردن بە شوێنکەوتنی ئاینی خوای گەورە، وە باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی، ئایا ئێوە سوود نابینن لە ژیری وعەقڵتان؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە