سورەت 2 · جوزء 1
سورة البقرة · 2:4
وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ
(له ههمان كاتدا) ئهوانه باوهڕ دههێنن بهو (پهیامهی) كه بۆ تۆ (ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) دابهزێنراوه و بهو پهیامانهش كه بۆ (پێغهمبهرانی (سهلامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابهزێنراوه، دڵنیاش دهبن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامهت ههر بهرپا دهبێت.
تەفسیر
4-3 - ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار و پەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج و ئەرکان و واجبات و سوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە