سورەت 2 · جوزء 1
سورة البقرة · 2:3
الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ
ئهوانهی باوهڕ به نهبینراوهكان دههێنن (وهك خوا و فریشته و ئهوانهی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، ههروهها نوێژهكانیان بهچاكی ئهنجام دهدهن و لهو ڕزق و ڕۆزییه (حهڵاڵهی) پێمان بهخشیوون، دهبهخشن.
تەفسیر
4-3 - ئەوانەی باوەڕیان بە ھەموو شتە نادیار وپەنھانەکان ھەیە، ئەوانەی کە بە ھەستەکان دەرک ناکرێن ونادیارە لایان، ئەو شتە نادیارانەی کە خوای گەورە خۆی ھەواڵی لێداون، یان پێغەمبەرەکەی باسی کردووە، وەک ڕۆژی دوایی، وە ئەو باوەڕدارانەی کە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن بەو شێوەی کە شەریعەتی ئیسلام داوای کردووە ومەرج وئەرکان وواجبات وسوننەتەکانی بۆ دەست نیشان کردووە، ئەوانەی لەوەی خوای گەورە ڕزق وڕۆزی داون لە پێناو خوادا دەبەخشن، ئەویش بەوەی زەکاتی واجبی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، یان ئەگەر واجبیش نەبێت، وەک خێر وخێراتی سوننەت، بە ئومێدی ئەوەی پاداشت لای خوای گەورە وەربگرن، ئەوانەی کە باوەڕیان ھەیە بەو وەحی ونیگایەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆت -ئەی پێغەمبەری خوا- وە ئەوەش کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆیش بەبێ جیاوازی، ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕی تەواویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی وئەوەش لەڕۆژی دواییدا ڕوو دەدات لە پاداشت وسزا وتۆڵە سەندنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە