سورەت 2 · جوزء 3

سورة البقرة · 2:283

۞ وَإِنْ كُنْتُمْ عَلَىٰ سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ ۖ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ ۗ وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ ۚ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ

خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رێکتان ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه بارمته‌کان وه‌رده‌گیرێن (له‌باتی قه‌باڵه و سه‌نه‌ده‌که‌)، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی (قه‌رزه‌که‌) بداته‌وه و با له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره‌، خوایش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه‌.

تەفسیر

ئەگەر ھاتوو لەسەفەردا بوون وە ھیچ نووسەرێکیشتان دەست نەکەوت کە گرێبەستی قەرزەکەتان بۆ بنوسێت، ھێندە بەسە قەرزارەکە بارمتەیەک بداتە خاوەن ھەقەکە، تاوەکو ببێتە متمانە و جێگای دڵنیایی بۆ خاوەن قەرزەکە کە ماڵەکەی بەفیڕۆ ناڕوات، تا ئەو کاتەی کە قەرزارەکە قەرزەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، جا ئەگەر متمانەتان بەیەکتر ھەبوو ئەوا پێویست بە نووسین و شاھیدی گرتن و بارمتەدانان ناکات، ئەو کاتە قەرزەکە دەبێتە ئەمانەتێک لای قەرزارەکە و لە ئەستۆیدایە، وە پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، وە لەخوا بترسێت وکەمتەرخەمی نەکات لە دانەوەی قەرزەکەی، جارێکی تر ڕوو دەکاتە شاھیدەکان وپێیان دەفەرموێت: کە ھەرکاتێک بانگ کران بۆ شاھیدی دان شاھیدیەکەیان نەشارنەوە، چونکە ھەر کەسێک شاھیدی بشارێتەوە بێگومان دڵی خۆی گوناھبار دەکات، وە دڵەكەی دڵی کەسێکی لەسنوور دەرچووە، وە خوای گەورە بەو کارانەی ئێوە ئەنجامی دەدەن ئاگادار وزانایە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە لەسەر تەواوی ئەوەی دەیکەن پاداشت وسزا دەدرێنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە