سورەت 2 · جوزء 3

آية الدَّين · سورة البقرة 2:282

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا ۚ فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ ۚ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ ۖ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا ۚ وَلَا تَسْأَمُوا أَنْ تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰ أَجَلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَىٰ أَلَّا تَرْتَابُوا ۖ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ ۚ وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ ۗ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێک سه‌رپێچی نه‌کات له نوسین، هه‌ر وه‌ک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) به کاتبه‌که بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات و لێی که‌م نه‌کاته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان به‌ساڵاچوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕوڵاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه‌)بگرن، ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌ستنه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێک و دوو ئافره‌ت شایه‌تییه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تیدانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێک له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت، با ئه‌وی تریان بیری بهێنێته‌وه و شایه‌ته‌کان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنووسن، که‌م بێت یان زۆر و تا ماوه‌ی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئه‌نجامدانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزتان به‌و شێوه دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌سه‌ندتره لای خوا (له نه‌نووسین)، ئه‌وسا چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و نزیکترن له‌وه‌ی گومان و دوودڵی به یه‌کتر نه‌به‌ن (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت له‌به‌ر ده‌ستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌ت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئه‌نجامدا و نابێت نووسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شتی وابکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ئێوه له چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیاو پاداشتی قیامه‌تی له دوایه‌) و خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی، ئەگەر ھاتوو ھەندێکتان لەگەڵ ھەندێکی ترتان مامەڵەتان بە قەرزەوە کرد بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینووسن، وە با نووسەرێکی خاوەنداد لەنێو خۆتان بە دادگەرانە وبەھەق وبەویژدان بینوسێت کە موافیقی شەریعەتی ئیسلام بێت، وە نابێت ھیچ نوسەرێک سەرپێچی بکات لە نوسینی ئەو قەرزەی کە ھاوتای ئەوەیە کە خوای گەورە فێری کردووە لەنووسینی قەرز بەدادگەرانە، جا ئەگەر داوایان لێکرد دەبێت بینوسێت، جا ئەگەر قەرزارەکە خوینەوار نەبوو، دەبێت خۆی ئەو ھەقەی لەسەریەتی ڕوونی بکاتەوە ونووسەرەکەش بینوسێت تاوەکو وەک دان پێدانانێک تۆمار بکرێت لەسەر ئەو ھەقەی لەسەریەتی، دەبێت لە خوای گەورە بترسێت وە لەکاتی نووسینی قەرزەکەدا کەموکورتی لە ئەندازە وجۆر و شێوازی قەرزەکە نەکات، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە قەرزەکەی لەسەرە ھەڵسوکەوتی باش نەبوو، یان لاواز بوو لەبەر مناڵی یان جۆرێک لە شێتی ھەبوو، یان نەیدەتوانی ئەوەی پێویستە بیڵێ و بنوسرێت لەبەر لاڵی یان لەبەر نەخۆشی، ئەوا با سەرپەرشتکارەکەی کە بەرپرسە لێی بە ھەق وبەویژدان وبەدادەگەرانە لەبری ئەو سەنەدی قەرزەکەی بخوێنێتەوە و نوسەرەکەش بینوسێت، دەبێت دوو پیاوی ژیری دادگەریش بکەنه شاھید لەسەر ئەم قەرزە، جا ئەگەر دوو پیاو دەست نەکەوت، با پیاوێک و دوو ژن کە لە دین و ئەمانەتیان ڕازین شاھیدی بدەن، تاوەکو ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ژنەکان شتێکی لەبیرچوو ئەوی تریان بیری بخاتەوە، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدەکان بانگکران بۆ شاھیدی دان لەسەر ئەو قەرزە نابێت ڕێگربن وخۆیان لەو شاھیدیە بەدوور بگرن، وە دەبێت شاھیدیەکەیان بدەن ئەگەر داوایان لێکرا، وە نابێت ماندوو بن لە نووسینی ماوەی قەرز زۆر بێت یان کەم، دەبێت بزانن کە نووسینی قەرز لای خوای گەورە دادەگەرانەتر وپەسەندترە لای خوای گەورە، وە چاکتریش دەتوانن شاھیدیەکە بدەن وە کەمتریش جێگای گومان و دوو دڵی دەبێت، قەرزەکانتان ھەمووی بنوسن مەگەر کاتێک نەبێت کە بازرگانی کردن لەنێوانتان کاڵاکان دەست بەدەست و پارەکەی بەنەقدی بێت، ئەو کاتە ھیچ گرفت نابێت کە نەینوسن چونکە ھیچ پێویست بە نوسین ناکات، خوای گەورە ڕێگای داوە کە شاھیدی بگرن لەکاتی کڕین وفرۆشتندا تاوەکو ڕێگر بێت لە ناکۆکی وناخۆشی لە نێوانتاندا، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک زیان بە نووسەر و شاھیدەکان بگەیەنرێت وئازاریان بدرێت، وە دروست نیە بۆ ئەوانیش کە زیان بەو کەسانە بگەیەنن کە داوای شاھیدی و نوسینیان کردووە، چونکە کارێکی لەو شێوەیە دەرچوونە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە بۆ سەرپێچی کردنی، جا ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن بەوەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، خوای گەورەش فێری زانست وکاروباری ئاینەکەتان دەکات ئەوەی کە چاکەی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، وە خوای گەورەش بە ھەموو شتێک زانایە و ھیچ شتێکی لێ وون نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە