سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:77

أَفَرَأَيْتَ الَّذِي كَفَرَ بِآيَاتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا

ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ت بینیووه‌، که باوه‌ڕی به‌ئایات و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نیه‌و ده‌ڵێت: سوێند به خوا من سامان و کوڕو نه‌وه‌م پێ ده‌درێت!

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئایا ئەو کەسەت بینی کە بێباوەڕ بوو بە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە، وە نکۆڵی کرد لەھەڕەشە و گوڕەشەکانمان، وە وتی: ئەگەر مردم و زیندوو کرامەوە، ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامانێکی زیاترم دەدرێتێ.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە