سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:76

وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى ۗ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِنْدَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ مَرَدًّا

(له‌ولاشه‌وه‌) ئه‌وانه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر خوا زیاتر هیداتیان ده‌دات، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت باشترین سه‌ره‌نجامیشه‌.

تەفسیر

لە بەرامبەر ئەو مۆلەتەی خوای گەورە داویەتی بەوانە تاوەکو زیاتر سەرگەردان و گومڕابن، خوای گەورە ئەوانەی ئەھلی ھیدایەت و ڕێنمونی بوون بەباوەڕ و تاعەت و گوێڕایەڵی زیاتر ھیدایەتیان دەدات و ڕێنمونیان دەکات، وە ئەو کردەوە چاکانەی دەبنە مایەی بەختەوەری ھەتا ھەتایی، بەسوودترە بۆ پاداشتدانەوە لای پەروەردگارت - ئەی پێغەمبەری خوا- ، وە چاکترین سەرەنجام و گەڕانەوەیشە بۆ لای ئەو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە