سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:68

فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا

سوێند به په‌روه‌ردگارت خوانه‌ناسان و شه‌یتانه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌، پاشان هه‌موویان به ده‌وری دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین و (ده‌یانخه‌ینه ناوی).

تەفسیر

سوێند بێت بەپەروەردگارت - ئەی پێغەمبەر- ، جارێکی تر لە گۆڕەکانیان دەریان دەھێنین بەھاوڕێیەتی ئەو شەیتانانەی گومڕایان کردن ئەمجار بەڕێیان دەکەین بۆ گۆڕەپانی کۆبوونەوە (مەحشەر)، پاشان لەوێشەوە بەسەر چۆکدا دەخرێن و بەزەلیلی بۆ ناو دەرگاکانی دۆزەخ ملکێش دەکرێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە