سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:67

أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا

باشه ئاخر ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه یاد ناکات به‌ڕاستی ئێمه پێشتر ڕدوستمان کرد، هه‌ر هیچ نه‌بوو؟

تەفسیر

ئەوەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکات، ئایا بیری لەوە نەکردوەتەوە بێگومان ئێمە سەرەتا ئەومان بەدیھێنا، پێشتر ھیچ شتێک نەبوو باس بکرێت، خوای گەورە بەڵگەی بەدیھێنانی یەکەمجار دەھێنێتەوە بۆ ڕاستی و دروستی بەدیھێنانەوەی دووەمجاری پاش مردن، کە ئەمەی دووەمیان ئاسانترە (بە پێوەری مرۆڤ ، نەک بە پێوەری خوای گەورە، چونکە ھەموو شتێک لای ئەو ئاسانە و گران و قورس نییە).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە